پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای ھێرشکردنەسەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ھێزی ئاسمانی ئەمریکا ژمارەیەک پێگەی گروپە چەکدارییەکانی لە سوریا بۆردومانکرد و لە ئەنجامدا 20 چەکدار کوژران و برینداربوون.
شەوی رابردوو جارێکی دیکە بە درۆن و موشەک ھێرشکرایەسەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە شارۆچکەی رمێلانی رۆژئاوای کوردستان، دوای ھێرشەکەش واشنتۆن کەرەستەی سەربازی زیاتری رەوانەی بنکەکە کرد و وەڵامی ھێرشەکانی دایەوە.
روانگەی سوری دەڵێت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا نۆ پێگەی گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێرانیان لە شارۆچکەی بوکەمالی نزیک سنوری عێراق و سوریا بۆردومانکردووە، بەشێک لەو پێگانەشی بۆردومانکراون لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بەکارھێندراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئەنجامی ھێرشەکانیشدا لانیکەم چوار چەکدار کوژراون و ژمارەیەکی زیاتریش برینداربوون.