روسیا و ئەمریکا شەڕەکانیان دەبەنە بۆشایی ئاسمان

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی، چالاکییە سەربازییەکانی روسیا لە بۆشایی ئاسماندا زیادی کردووە و هەوڵ دەدات بۆ زیاتر بە ئامانج گرتنی مانگە دەستکردەکانی بەرگری و هەواڵگری ئەمریکا.

لەو بارەیەوە بەرپرسانی هێزی ئەمریکا لە بۆشایی ئاسمان و نوسینگەی بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتیمانی بە میدیاکانیان راگەیاند، ئەو رووداوانەی ئەم دواییانە بەشی ئەوە مەترسیدارە کە کۆنگرێس گرنگی پێبدات، روسیا چالاکییە سەربازییەکانی لە بۆشایی ئاسماندا دژی ئەمریکا زیاد کردووە.

دەشڵێن: لە ئێستادا چەند لیژنەیەک بەمەبەستی روبەڕوبوونەوەی ئەو هێرشانەی روسیا پێکهێنراوە.

ئەو چالاکییانەی روسیا لەکاتێکدایە، نیگەرانی چالاکییەکانی ئەو وڵاتە و چین لە بۆشایی ئاسماندا لەسەر چەکی دژە مانگی دەستکرد لە ئارادایە.

لەماوەی رابردوودا، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هێزی لە بۆشایی ئاسماندا جێگیرکرد، ئەو هێزە لقێکی نوێیە لەو سوپایەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وڵاتەکە قایل بوو بەمەبەستی پاراستنی دەستکەوتە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بنێردرێتە بۆشایی ئاسمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا