توركیا لەچوار شوێنی بادینان هێزەكانی جێگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ چەند زانیاریەك لەبارەی بۆردومانەكانی توركیا لەسنوری بادینان ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت “لەئێستادا توركیا لە چوار شوێن لەبەرزاییەكانی چیای كێستە هێزەكانیان جێگیركردووە”.

سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “لەئێستادا ڕەوشەكە ئاسایی بووەتەوە و هیچ بۆردومانێكی فرۆكەكانی توركیا نەبووە، تەنها هێزەكانیا لەچوار شوێنی چیای كێستە جێگیر كردوە و بەو هۆیەشەوە دوو گوند لە سنورەكە چۆڵكراون”.

بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ وتیشی “بەهۆی بۆردومانەكانی ئەم دواییەی سوپای توركیا زەرەر و زیانێکی زۆر بە ناحیەی كانی ماسێ كەوتووە و زیاتر لە 600 دۆنم زەوی سوتاون”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە 24ی مانگی نیسان سوپای توركیا، بە شێوەی ئاسمانی و زەمینی هێرشی كردە سەر ناوچەكانی ئاڤاشین و مەتین لە سنوری پارێزگای دهۆك دەستپێكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا