پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرماندەی بەرگری ئاسمانی عێراق رایگەیاند، بۆ رێگری لە هێرشەكانی توركیا و ئێران، سوپا پلانی هەیە سیستمی بەرگری ئاسمانی لە هەرێمی كوردستان جێگیر بكات.
فەریق روكن مەعن سەعدی، فەرماندەی بەرگری ئاسمانی عێراق رایگەیاند: توركیا و ئێران فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و موشەكی بالیستی بەكاردەهێنن بۆ بۆردومانكردنی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و هەوڵێك لە ئارادایە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا چەكی بەرگری ئاسمانی لە هەرێمی كوردستان جێگیر بكرێت بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێك بۆ سەر سەروەری عێراق.
وتیشی، سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراقە و بە دابینكردنی، لە داهاتوودا دەتوانرێت بەرپەرچی هەر هێرشێكی دەرەكی بدرێتەوە.
فەرماندەی بەرگری ئاسمانی عێراق باسی لەوەشكرد، بابەتی پەرەپێدانی سیستمی بەرگری ئاسمانی بووەتە جێی بایەخی سەرۆك وەزیران و وەزیری بەرگری و بە چەكداركردنی سوپا بە چەكی پێشكەوتوو، هەڕەشەكانی سەر هەرێم و هەر ناوچەیەكی تر كۆتایی دێت.