پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند، ناسنامەی ئەو کەسەی دوێنێ تەرمەکەی لە ئاوی ڕووباری دیجلە لە زاخۆ دۆزرایەوە ئاشکراکراوە.
ئەمڕۆ شەممە23ی ئەیلول، پۆلیسی زاخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ناسنامەی ئەو تەرمەی دوێنێ لە ڕووباری دیجلە لە ئیدارەی زاخۆ دۆزرایەوە ئاشکراکراوە، کە گەنجێکی تەمەن 32 ساڵە و ناوی عەبدوڵا ساڵح حسێنە.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسە 13 ڕۆژ لەمەوپێش هەوڵیداوە بە مەلەکردن لە سوریاوە بچێتە تورکیا، بەڵام لە ئاوی ڕووباری دیجلە خنکاوە، دوێنێ هەینی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە.