تالیبان گۆڕەكەی ئەحمەد شا مەسعود چاك دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزووتنەوەی تاڵیبان ئەو زیانانە چاك دەكاتەوە، كە لە ویلایەتی پەنجشیر بە گۆڕی سەركردەی بەرهەڵستكار، ئەحمەد شا مەسعود گەیەندراوە و سزای ئەو كەسانەشی داوە زیانیان بە گۆڕەكەی ئەحمەد شا مەسعود گەیاندووە.

چالاكوانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند وێنەیەكیان بڵاوكردووەتەوە، كە چاككردنەوەی بەردە مەڕمەڕەكانی گۆڕی ئەحمەد شا مەسعود، ناسراو بە (شێری پەنجشیر) نیشان دەدات، كە پێشتر لەكاتی كۆنترۆڵكردنی ئەو ویلایەتە لەلایەن تاڵیبانەوە زیانی پێ گەیەندرابوو.

هاوكات تاڵیبان پاسەوانیكردن لە گۆڕەكەی چڕتر كردووەتەوە و ئەو كەسانەشی سزا داوە، كە گۆڕەكەیان شێواندبوو.

بەر لە چەند رۆژێك چەند وێنەیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبوونەوە، لە دیمەنەكانیان نیشان دەدرا، كە پارچەیەكی گەورە لە بەردی مەڕمەڕی گۆڕی ئەحمەد شا مەسعود لێكراوەتەوە، كە ئێستا ئەحمەد مەسعودی كوڕەكەی سەركردایەتی بەرەی بەرهەڵستكاری ئۆپۆزسیۆنی دژی تاڵیبان لە پەنجشیر دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا