هاتووچۆی سلێمانی شوفێران ئاگاداردەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، لەمەودوا ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی لە كاتی فرۆشتندا دەبێت گرێبەستی ئەلیكترۆنی بۆ بكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، هەموو كۆمپانیاكانی هێنان و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی ژمارەكاتی، دەبێت لە كاتی فرۆشتن و دەرچوونی ئۆتۆمبیل لە كۆمپانیا، لە هەمان رۆژدا گرێبەستی ئەلیكترۆنی بۆ بكرێت.

ئەوەشهاتووە، تەنها مێژووی دەرچوونی گرێبەستەكە ئەژمار دەكرێت بۆ تۆماركردنی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، كار بە هیچ مێژوویەكی ناو گرێبەستەكە ناكرێت بۆ ماوەی ئەو 60 رۆژەی بۆی دیاریكراوە بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی راشیگەیاندووە، بەپێی رێنماییەكان، تێپەڕاندنی ئەو 60 ڕۆژە و تۆمارنەكردنی بە فەرمی، بۆ وەرگرتنی تابلۆ، ئەوا پێویستە ئەو كەسە بڕی یەك ملیۆن دینار سزا بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا