لیژنەكەی پەرلەمانی عێراق سەردانی كەركوك دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە رۆژی دوو شەمە 28ی 12 ئەو لیژنەیەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بۆ چارەسەری كێشەی گرێبەستی كشتوكاڵی زەوی و زاری جوتیارانی كەركوك پێكیهێنا سەردانی ئەو ناوچانە بكەن.

هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی كورد لە لیژنەكەی پەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، 28ی ئەم مانگە كە دەكاتە دوو شەمەی داهاتوو سەردانی كەركوك دەكەن و بەدواداچوون بۆ كێشەی زەوی و زاری ئەو ناوچانە دەكەن كە ماوەی چەند ساڵێكە كێشەیان لەسەرە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەكەیان 10 كەسن سەرۆك و جێگرەكەی عەرەبن، چواریان كوردن، دوانیان عەرەب و دوانی دیكەشیان توركمانن، پێكەوە كار لەسەر چارەسەری ئەو كێشانە دەكەن و بەدواداچوونی ورد دەكەن.

دوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017، بەبڕیاری راكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك بەشێك لە هاوڵاتیانی عەرەب هاوردەی ناوچە كورد نشینەكان كران، ئەوەش گرفتی لەنێوان پێكهاتەی كوردو عەرەب دروستكردو بەهۆیەوە چەندینجار گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا روویدا.

لەماوەی رابردودشدا محەمەد حەلبوسی لیژنەیەكی تایبەتمەندی بۆ لێكۆڵینەوە لەو رووداوانە دروستكردو بڕیارە لیژنەكەش دوای بەدواداچونەكانیان راپۆرتێك لەبارەی كێشەكانی ئەو ناوچانەوە ئامادەبكەن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک