ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان گه‌یشته‌ 74 كه‌س

پۆڵه‌تیك پرێس:

هاوسه‌رۆكی دەستەى تەندروستیی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاماری نوێی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكراده‌كات.

جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەى تەندروستیی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە پۆڵەتیک پرێسی رایگەیاند: “لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا تا ئێستا ٢ هەزار و ١٥٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٧٤ کەس گیانیان لە دەستداوە ٥٣٠ کەسیش چاکبوونەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە باکورو رۆژئاوای کوردستان وەکو هەموو جیهان ڤایرۆسەکە بوونی هەیەو رۆژانە ئاماری توشبووان بەرز دەبێتەوە.

هاوسەرۆکی دەستەى تەندروستیی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا باسی له‌وه‌شكرد، تا ئێستا رێژەی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسەکە ژمارەیەکی زۆر نییە و ئەوانەی گیان لە دەستدەدەن بەتەمەن و ئەو کەسانەن کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

سەبارەت بە ئاستی هۆشیاری و خۆپارێزی تاک لە رۆژئاوای کوردستان به‌رامبه‌ر به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، جوان موستەفا وتی، “هەڵمەتی هۆشیاری بەردەوامە و هاوڵاتیان تا ئاستێک خۆپارێزی دەکەن بەڵام بۆ ئەوەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتر بگرین پێویستە زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان ببن هاوڵاتیان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا