وه‌زاره‌تى ناوخۆ گۆڕانكاریى له‌ سه‌رجه‌م به‌رپرسه‌كانیدا ده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس
بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات، گۆڕانكارى له‌ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسه‌كانى وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ده‌كرێت.

لیوا تاریق ئەحمەد، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پۆلیسى هه‌رێمی كوردستان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس ئاشكرایكرد، “له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌قۆناغ ده‌ستمان به‌ گۆڕانكاریكردن له‌سه‌رجه‌م به‌رپرسه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ كردووه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانى دیكه‌ى وه‌زاره‌تمان گۆڕیوه‌”.

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پۆلیسى هه‌رێمی كوردستان وتیشى:”ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆیه‌ و ئامانجى گۆڕانكارییه‌كان بۆ زیاتر چالاککردنی کاری خزمەتگوزاريی هاووڵاتیانه”.

له‌دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاریی له‌سه‌رجه‌م به‌رپرسانی باڵای نێو وه‌زاره‌ته‌كان كراوه‌، به‌دیاریكراویش پۆسته‌ سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كان زۆرترین گۆڕانكارییان تیادا كراوه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا