روونكردنەوەی كەشناسی سلێمانی دەربارەی زەمین لەرزەكەی پێنجوێن

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی دەڵێت، بەپێی هەموو داتاكانی داتا سەنتەری بومەلەرزە، ئەوەی رۆژی شەشی ئەم مانگە لە پێنجوێن و دەوروبەری و تا سنوری سلێمانی و هەڵەبجە روویداوە زەمین لەرزە بووە نەك تەقینەوە.

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بەپێی ئەو زانیارییانەی لەداتاسەنتەری بومەلەرزە تۆماركراوە، زەمین لەرزەكەی شەشی ئەم مانگە گوڕەكەی 5,4 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی وتی: جگە لەو زەمین لەرزەیە لە ماوەی شەو و رۆژێكدا 28 بومەلەرزەی دیكە بەگوڕی 1 بۆ 3,5 پلە تۆماركراون لە دەوروبەری گۆخڵان و ئەو سێگۆشەیەی كە دەكەوێتە نێوان مەریوان و پێنجوێن.

روونیشیكردەوە، لەرینەوەی شەپۆلەكانی بومەلەرزە جیاوازە لەگەڵ تەقینەوە، هاوكات تەقینەوە ئەو هێزەی نیە، لە مەریوان رووبدات سلێمانی و هەڵەبجەش بلەرێنێتەوە.

رۆژی 6_4_2021 زەمین لەرزەیەك بەگوڕی 5,4 پلە بە پێوەری رێختەر پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و دەوروبەریانی هەژاند، لە شاری پێنجوێن بوو بە هۆی زیانگەیاندنی ماددی بە چەند باڵەخانە و خانوویەك، چەقی زەمین لەرزەكەش شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا