كەشناسی پێشبینی بارانبارین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشكراكرد و بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تاوە باران و هەورە بروسكە بە شێوە و كاتی جیاواز دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما چوار بۆ شەش پلە نزمدەبنەوە.

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 20_10_2022، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكانی سنوری باكووری هەرێم ئەگەری كەمێك تاوە باران و هەورە بروسكە هەیە لە كاتەكانی ئێوارەدا.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ سبەینێ هەینی، ئاسمان بە گشتی هەور دەبیت لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسكە كە سەرەتا لە ناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم (پارێزگای دهۆك) دەستپێدەكات پاشان زۆربەی ناوچەكانی تری هەرێم دەگرێتەوە بەشێوەی تاوە باران و هەورە بروسكەی پچرپچر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا