كەشناسی لە بارەی باران بارینی ئەمساڵەوە چی دەڵێت؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی دەڵێت، ئەو پێشبینییانەی لە عێراق و هەرێم دەكرێن بۆ ئەگەر بارانبارین و گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا پێشبینی ماوەت كورتن و ناتوانن پێشبینی ئەوەبكەن، وەرزی داهاتووی پاییز و زستان، بارانباربن چۆن دەبێت.

ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بوومەلەزەزانی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم پێشبینی ماوەت كورتە، نەك لە هەرێمی كوردستان تەنانەت لە عێراقیشدا هیچ دەزگایەكی ئەوەندە پێشكەوتوو نییە پێشبینی ماوە درێژبكات، ئەوەشی هەیە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كۆمەڵێك زانیارییە لە پەیجە جیهانییەكانەوە وەردەگیرێت.

وتیشی: جارێ‌ زووە بزانین ساڵی داهاتوو وەرزی بارانبارین چۆن دەبێت، چونكە ئێستا لە وەرزی هاوینداین وە گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا بە خێرای دەگۆڕدرێن.

باسی لەوەشكرد، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەكشەممە ئەگەری تاوەباران دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكاندا، لە سنوری پارێزگای دهۆك و هەولێر و ناوچە شاخاوییەكانی سلێمانی، رۆژی هەینی لە سنوری شیلادزێ‌ و ئاكرێ‌ بارین باریوە و ئەمڕۆش لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر بارانباریوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا