كەش و هەوای هەرێم لە نەورۆزدا

ئەم بابەتە 210 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزە زانی هەرێم ئاشكرای كرد ئەگەری هەیە رۆژی شەممە لە ناوچە شاخاوییەكان بارانی پچڕپچڕ ببارێت.

لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: رۆژی شەممە 20ی ئازار لە سنوری هەرسێ‌ پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆك ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە شاخاوییەكان و بارینی بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییەكان.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 كم دەبێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک