لە ئۆپەراسیۆنێكدا چوار داواكراو دەستگیردەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانداریی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە رایدەگەیەنێت “لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكاندا توانراوە چوار داواكراو دەستگیر بكرێن و دەست بەسەر ژمارەیەك چەك و كەلوپەلی سەربازیدا بگرن”.

ئەمڕۆ شەممە، 31ی تەموزی 2021 فەرمانداریی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند “لەچوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە فراوانەی لەرێگەی لیوای 36، لیوای کۆماندۆکانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی و پۆلیسی فیدراڵی، هێزەکانی فریاکەوتن، پۆلیسی پارێزگای بەسرە، ئاسایش و دەزگای هەواڵگری ئەنجامدرا توانرا چوار داواكراو بە پێی ماددە جۆراوجۆرەکانی تاوان دەستگیر بكرێن”.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەست بەسەر چەكێكی كڵاشینكۆف و چەکێکی دۆشکەی BKc-2 ی مامناوەند، یەک چەکی ئاڕ بی کەی، نارنجۆکێك دەستی بەسەرا گیراوە.

لەبارەی ئەو ناوچانەش كە ئۆپەراسیۆنەكەی تێدا ئەنجام دراوە روونكراوەتەوە، لە بەشەکانی باکور و باشور و ناوەندی پارێزگای بەسرە بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا