پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەرلەمانی کوردستان ئەمرۆ کۆبوونەوە ئەنجام دەدات، گرنگترین تەوەرەکانی گفتوگۆشیان سەبارەت بە داهاتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
ئەمڕۆ 7 ی کانونی یەکەم پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا چەند تەوەرێک گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، کە گرنگترینیان داهاتی هەرێمی کوردستان بە پێشکەشکردنی ڕاپۆرت و بەدواداچوونەکان لە لایەن کیژنەکانی دارایی و کاروباری ئابوری.
هەروەها بەهۆی ئەو هێرشانەی لەم دواییانەدا داعش بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە ئەنجامیدا، پەرلەمان بەپێی بەرنامەی کاردانیشتنەکەی، گفتوگۆی تایبەت دەکات سەبارەت بە خستنەڕوى بەدواداچون و راسپاردەى لیژنەکانى کاروبارى پێشمەرگە و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم.
لە دوایین دانیشتنەکانیدا پەرلەمانی کوردستان، دەنگیان لەسەر چەند پرۆژە یاسایەکی گرنگدا.