وەزیرانی ناوخۆ و دارایی حكومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق چەند پرسێك تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیرانی ناوخۆ و دارایی حكومەتی هەرێم تایبەت بە تاوتوێكردنی پرسی هەڵبژاردن و چەند پرسێكی ئەمنی و دارایی و ئابووری لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە.

فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە بەغداد پێشوازیكرد لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی هەرێم و لە دیدارەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێكی ئەمنی و دارایی و ئابووری كرا.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دیدارەكەدا سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ دوو وەزیرەكەی هەرێم گفتوگۆیانكردووە لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو.

ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 10ی كانوونی یەكەمی 2023 شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبوون لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری و شاندی یاوەریان گەیشتنە شاری بەغداد.

وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە، ئامانج لە سەردانەكە گفتوگۆكردنە لەسەر سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی كوردستان و هەمواركردنەوەی یاسای دەروازە سنووریەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا