سلێمانی.. نرخى پارەى مۆ‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی ئایار دیاریكرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی یه‌ك ئەمپێڕ كاره‌بای مۆ‌لیده‌ بۆ مانگی رابردو (ئایار) له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى كارپێكردنى موه‌لیده‌كان دیاریكرا.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ 1ی حوزەیرانی 2022،  لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى مۆلیده‌ ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبونه‌وه‌ و به‌گوێره‌ى نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى مۆ‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردو (ئایار) له‌ نێوان (4.500) دینار بۆ (6.500) دینار ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی مۆ‌لیده‌كان‌ له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخه‌كان جیاواز ده‌بێت.

هاوکات سه‌باره‌ت بە به‌رنامەى كاركردنى مۆ‌لیده‌ش له‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه‌ 24 كاتژمێر ده‌بێت و هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتمانى كوژایه‌وه‌، پێویسته‌ كار به‌ مۆ‌لیده‌كانیان بكه‌ن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا