پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی پارێزگای بەسڕە رایگەیاند، لە سبەی سێشەممەوە ئێران بڕی 200 مێگاوات کارەبا بۆ پارێزگاکە دابین دەکات.
موعین حەسەن، وتەبێژی فەرمی پارێزگای بەسڕە رایگەیاند، لەفڕۆکەخانەی بەسڕە پێشوازی لە عەلی عابدی کونسوڵی نوێی ئێران کراوە تا لەپۆستە نوێیەکەیدا دەست بەکاربێت.
جەختی لەوەشکردەوە، هەماهەنگی لەبواری وزەی کارەبادا هەیە و ئێران بڕی 200 مێگاوات بۆ بەسڕە دابین دەکات بەمەبەستی تێپەڕاندنی قەیرانی کارەبا.
لایخۆیەوە عەلی عابدی، کونسوڵی نوێی ئێران وتی: یەکەم دۆسیە کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت دۆسیەی کارەبایە، دواتریش دۆسیە و کێشەکانی دیکە تاوتوێ دەکرێن و بەهاوکاری حکومەتی بەسڕە چارەسەر دەکرێن و دڵنیاییدا لەبارەی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی کارەبا لەچەند رۆژی داهاتوودا.