پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، دوو تۆمەتباری سەرەكی هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر بازگەیەكی پۆلیسی ئامادەی كەركوك دەستگیركران. فەرماندەی پۆلیسی كەركوكیش رایگەیاند، رووداوەكە تیرۆریستی نەبووە.
لیوا كاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی كەركوك رایگەیاند، هێزەكانیان لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوە لەسەر هێرشەكەی سەر بازگەیەكیان لە باشووری شارەكە توانیان دوو تۆمەتباری دیكە دەستگیر بكەن.
فەرماندەی پۆلیسی كەركوك وتی: دوای ئەوەی شەوی رابردوو تۆمەتبارێكی دیكە دەستگیركرا، ئێستا هەر سێ تۆمەتبارەكە لەلای هێزە ئەمنییەكانن.
بە وتەی لیوا كاوە غەریب، لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیان گەیشتوونەتە دەرئەنجامی ئەوەی هێرشەكە تیرۆریستی نییە و بكەرانی رووداوەكە پەیوەست نین بە گرووپێكەوە، بەڵكو رووداوەكە بەهۆی كێشەكی دیكەوە بووە.
شەوی رابردوو لە ئەنجامی هێرشێكی چەكداریدا بۆ سەر بازگەیەكی پۆلیس لە باشووری شاری كەركوك ئەفسەرێك و دوو پۆلیس بریندار بوون.