ئێران ترەمپ و 124 کەسی دیکە بە کوژرانی سولەیمانی تۆمەتبار دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کازم غەریب ئابادی، یاریدەدەری سەرۆکی دەستەی دادوەری ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی رایگەیاند، “ئەمریکا بەرپرسی راستەوخۆیە لە کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران”.

کازم غەریب ئابادی ئاماژەی بەوەکرد، “دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لە سەرووی لیستی تۆمەتبارانەوەیە، چونکە ئەو فەرمانی جێبەجێکردنی کوشتنی سولەیمانی دەرکردووە”، وتیشی: 125 کەس تۆمەتبارن بە بەشداریکردن لە کوشتنی سولەیمانیدا کە زۆربەیان لەناو هەیکەلی ئیداری ئەمریکادان.

باسی لەوەشکرد، “لەدوای بەدواداچوون دەرکەوتووە وڵاتی دیکەش هەیە کە لەم رووداوەوە تێوەگلاوە، ئێران ئامانجێتی عێراق بەشداری لە لێکۆڵینەوەکاندا بکات بەوپێیەی رووداوەکە لە خاکی عێراقدا روویداوە”.

رۆژی 3ی کانوونی دووەمی 2020 وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، هێرشێکی ئاسمانی لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئەنجامداوە و بەهۆیەوە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا