پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، شەپۆلێکی خۆڵبارین لە بەیانی ئەمڕۆوە بەشێک لە ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە و لە کاتەکانی شەودا شەپۆلەکە زیاتر چڕدەبێتەوە.
دەستەی کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” لە بەیانی ئەمڕۆوە شەممە، شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕۆژئاوا و ناوەڕاست و باشوری عێراق دەگرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەو شەپۆلە ناوچەکانی بەغدا، ئەنبار، شەنگال، سەڵاحەدین، هەولێر، سلێمانی، دیالە، ناسریە، میسان و بەسرە دەگرێتەوە.
ڕوونیکردەوە، پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و لەکاتەکانی شەودا شەپۆلی خۆڵبارینەکە چڕتردەبێتەوە و ئاستی بینین کەمدەبێتەوە.