سەندیكای رۆژنامەنووسان لە بارەی ئابوونەوەی ساڵانی رابردووی رۆژنامەنووسان بڕیاریدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، رۆژنامەنووسان لە ئابوونەی ساڵانی رابردوو دەبەخشێت و دەڵیت، پێویستە ئابوونەی ئەمساڵ تا مانگی 11 بدەن.

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رێنمایی نوێی سەبارەت بە ئابوونە، نوێكردنەوەی پێناسە و ئەندامی نوێی سەندیكا دەركرد و رایگەیاند: سەبارەت بە ئابوونەی ساڵانە، هەر ئەندامێكی سەندیكا تەنها بڕی (25000) هەزار دینار بۆ نوێكردنەوەی پێناس و ئابوونەی ساڵانە دەدات.

هەر بەپێی رێنماییەكانی سەندیكای رۆژنامەنووسان: ئەندامی سەندیكا پێویستە ئابوونەی ساڵی 2023 تا كۆتایی مانگی 11ی ئەمساڵ بدات و لە قەرزی ساڵانی رابردوو دەبەخشرێت، هەروەها لەكاتی ئابوونەدان رۆژنامەنووس پێویستە فۆڕمێكی ئامادەكراو لەلایەن سكرتاریەتەوە پڕ بكاتەوە وەكو زانیاری گشتی.

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەندامی نوێ لە سەندیكا، یەكەم پارەی ئەندامێتی بۆ دارایی ئەنجوومەنی سەندیكا دەگێڕێتەوە، هەروەها پێناسی سەندیكا بۆ ساڵی 2024 بە ستانداردێكی نوێ دروست دەكرێت، كە زانیاری رۆژنامەنووسان و سەندیكا لە خۆدەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا