كازمی سووربوونی حكومەت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دووپاتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وێڕای هەوڵی چەند لایەنێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە لە 10 ی تشرینی یەكەم بەڕێوەبچێت، مستەفا كازمی جەخت لە ئەنجامدانی لەوادەی خۆیدا دەكاتەوە.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانی كۆبونەوەیدا لەگەڵ مەرزوق غانم سەرۆكی پەرلەمانی كوەیت رایگەیاند، عێراق سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا.

كازمی راشیگەیاند، حكومەت ئەركە یاساییەكانی خۆی جێبەجێ كردوە لە پێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، بۆئەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن گوازرشت لە ئیرادەی راستەقینەی هاوڵاتیانی عێراق بكات.

لەدوای ئەوەی رەوتی سەدر بڕیاری كشانەوەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دا، لە ئێستادا ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردن گومانی كەوتووەتە سەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا