سێ‌ وڵات كێبڕكێی كڕینی جۆ-ی عێراق دەكەن

پۆڵەتیك پرێس:
ئێران و سعودییەو توركیا ئامادەییان نیشانداوە بۆ كڕینی جۆی ناوخۆیی عێراق، ئەوەش بەقسەی محەمەد كەریم خەفاجی وەزیری كشتوكاڵی عێراق.

محەمەد كەریم خەفاجی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ئێران و سعودییە و توركیا داواكارییان بۆ كڕینی بەروبومی جۆی عێراقی پێشكەش كردووەو نرخی هەر وڵاتێكیشیان جیاوازە.

ئەو وەزیرەی عێراق راشیگەیاند، كە سعودییە جگە لەهەوڵی كڕینی بۆ جۆی عێراق، ئامادەیی نیشانداوە لەو بوارە وەبەرهێنان بكات.

هەروەها رایگەیاند، بۆ ئەو مەبەستەش كۆمپانیا سعودییەكان ئامادەییان دەربڕیووە بۆ دامەزراندنی وێستگەی بەخێوكردنی ئاژەڵ لەسەر ڕووبەری 10- 50 هەزار دونم لە پارێزگاكانی موسەنناو ئەنبارو نەجەف.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا