كازمی: هەموو ئاسانكارییەك دەكەین بۆ گەڕانەوەی كۆچبەران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تایبەت بە دۆسیەی كۆچبەرانی عێراق لە وڵاتانی ئەوروپا، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت كاری پێویست بۆ گەڕاندنەوەیان دەكەین، جەختیش دەكاتەوە لەوەی پێویستە رێگری بكرێت بۆ ئەوەی هیچ عێراقیەك نەبێتە قوربانی دەستی تۆڕەكانی قاچاغچێتی بە مرۆڤ.

لە راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، مستەفا كازمیدا هاتووە، لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ مارگرێت شیناس جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی، گرنگە رێوشوێنی هاوبەش بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی عێراق لە هەموو بەشەكانی یەكێتی ئەوروپا و پێویستە كاربكرێت بۆ ئەوەی هیچ عێراقیەك نەبێتە قوربانی دەستی تۆڕەكانی قاچاغچێتی بە مرۆڤ.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكردوەتەوە لەوەی حكومەتی عێراق كاردەكات بۆ گەڕاندنەوەی هەموو ئەو عێراقیانەی لە ئەوروپا گیریان خواردوە و خواستی گەڕانەوەیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا