ژاپۆن تیمێكی نێودەوڵەتی بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردن رەوانەی عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە مەبەستی چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ژاپۆن تیمێكی چاودێریكردنی نێودەوڵەتی بۆ چاودێریكردنی پرۆسەكە رەوانەی عێراق دەكات.

لە میانی كۆبوونەوەی جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەگەڵ سوزوكی كۆتارۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كە رۆژی یەكشەممە بەڕێوەچوو، ڕۆڵی ژاپۆن لە چاودێریكردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ كرا.

سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پێزانینی خۆی بۆ هاوكارییەكانی ژاپۆن لەسەرجەم بوارەكان دەربڕی، لەوانەش هاوكارییەكانی ئەو وڵاتە لەبواری تەندروستی و بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا، هەروەها بەڕێوەچونی هەڵبژاردن و دابینكردنی پێداویستییەكانی.

باڵیۆزی ژاپۆن ئاماژەی بەوەكرد، وڵاتەكەی لە چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكانی داهاتوی عێراق بەشداردەبێت، بە رەوانەكردنی تیمێكی چاودێری نێودەوڵەتی ژاپۆنی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک