كۆلارەیەك كچێكی تەمەن سێ ساڵان دەفڕێنێت

Featured Video Play Icon

پۆڵەتیك پرێس

لەشاری نانلیۆی تایوان، لەڤیستڤاڵی نمایشكردنی باڵۆن و كۆلارەدا لەسەروەختی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵدانی كۆلارەیەكی گەورە، منداڵیكی تەمەن سێ ساڵان قاچی لە بەشی كۆتایی كۆلارەكە دەئاڵێت و لەگەڵ خۆیدا دەیباتە ئاسمان.

بەپێی زانیارییەكان كە ئامادەكارانی ڤێستڤاڵ بەكەناڵەكانی ڕاگەیاندنیان داوە، بەهۆی كەمی كێشی مناڵەكە و خێرای ئاستی با، زیاتر لە 30 مەتر منداڵەكە لەسەر رووی زەوی، بەرزبووەتەوە و بۆ ماوەی ٣٠ چركە لە ئاسماندا ماوەتەوە.

‌بێئەوەی تووشی هیچ زیانێكی جەستەیی بێت منداڵەكە لەنزیك شوێنی ئەنجامدانی فێستیڤاڵەكە كەوتووەتە خوارەوە و تەنیا كەمێك قۆڵی روشاوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا