مەسرور بارزانی كوردستانی بەجێهێشت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی حکومی و بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بروکسلی پایتەختی بەلجیکا.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی حوزەیران، مەسرور بارزانی بە یاوەری شاندێکی حکومی كە پێکهاتوون لە دارا رەشید وەزیری پلاندانان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە بروکسلی پایتەختی بەلجیکا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبێتەوە.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئامانجی سەردانەكەی مەسروربارزانی بۆ گفتوگۆ كردنە دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ پێشمەرگە بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش.

ئەم سەردانەی شاندەكەی هەرێم بۆ بەلجیكا دوای سەردانی دۆمێنیک راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ هەرێمی كوردستان دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا