سەرۆك كۆمار: پێكهێنانی حكومەتی نوێ هەنگاوێكی گرنگە بەرەو چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال ڕەشید تەئكیدی كردەوە پێكهێنانی حكومەتی نوێ هەنگاوێكی گرنگە بەرەو چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و كاركردن بۆ بەدیهێنانی داواكاری هاونیشتیمانیان .

ئەم وتەیەی سەرۆك كۆمار لە میانی پێشوازیكردنی بوو رۆژی یەكشەممە 30ی ئۆكتۆبەری 2022، لە كۆشكی سەلام لە بەغداد، لە كوتلەی بەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران كە پیرۆزباییان لە سەرۆك لەتیف جەمال رەشید كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆمار و دەستبەكاربوونی لەو پۆستە.

لەلای خۆیەوە سەرۆك كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەندامانی وەفدەكە و دەربڕینەكانیان نێشاندا و جەختی كردەوە لە یەكخستنی ڕیزەكان و بەشداری هەموان لەو هەوڵە چڕ و پڕانەی دەنرێت بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و بەرەو پێشبردنی كارەكانی حكومەت كە هۆكارێكی سەرەكیە بۆ گەیاندنی وڵات بە كەناری ئارام.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا