سەرۆك كۆمار بەبۆنەی رۆژی شەهیدی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆماری عێراق دەڵێت، هیوادارە رۆژی شەهیدی یەكێتی ببێتە پاڵنەرێك بۆ یەكڕیزی و نەهێشتنی ناكۆكییەكان.

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق پەیامێكی بەبۆنەی رۆژی شەهیدی یەكێتی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، رۆژی شەهیدی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بەرز رادەگرن، كە گیانی پاكیان بەخت كرد لە پێناو دەستەبەركردنی ئازادی و دیموكراتی بەسەرۆكایەتی سەرۆك مام جەلال و پۆلێك لە خەباتگێڕان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هیوادارە ئەو بۆنەیە ببێتە پاڵنەرێك بۆ یەكڕیزی و نەهێشتنی ناكۆكیەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بەتایبەتی و عێراق بەگشتی، لە پێناو بونیادنانی دەوڵەتێكی مەدەنی و دیموكرات و فیدراڵ و رێزگرتن لە دامەزراوە دەستورییەكان و سەروەری یاسا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا