مستەفا كازمی: دەست بەسەردەمی چاكسازی دەكەین

پۆڵەتیك پرێس:
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت: بە ئومێدەوە دەست بە ساڵی نوێ‌ دەكەین‌و ئەو ئاڵۆزییەی هەبوو كۆتایی پێدەهێنین‌و دەست بەسەردەمی چاكسازی دەكەین.

مستەفا كازمی دەشڵێت: ساڵی 2020 ساڵێكی سەخت و دژوار بووە بۆ مرۆڤایەتی بەهۆی پەتای كۆرۆناو قەیرانی ئابووری‌و تەحەدای ئەمنی و سیاسی و لە عێراق قەیرانەكە ئاڵۆزتر بوو.

قسەكانی كازمی لەمیانی گفتوگۆیەكی بوو لەگەڵ چەند وەزیرێكی كابینەكەی‌و چەند مامۆستایەكی زانكۆباسی لەوەش كرد، ئەوەی لەرابردوو روویدا زەنگی ئاگاداركردنەوەیە بۆ هەمووان‌و جەختی لەوەش كردەوە، ئەوە نیشانمان دەدات وڵات لە مەترسیدایە.

هەروەها باسی لەوەش كرد، حكومەت كاردەكات بۆ باشكردنی دۆخی ئابووری خەڵكی‌و وتیشی: رێگەنادەن ئابووری عێراق مایەبووچ بێت.

هاوكات وتی: ئێمە توانیوومان بەردەوام بین لە دابینكردنی موچە بۆ فەرمانبەران ، چاكسازیمان كردووە و كاغەزێكی سپیمان ئامادە كردووە، كە توانای مامەڵەكردنی لەگەڵ ئەم قەیران و قەیرانانەی داهاتوو دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا