كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی ئەمریكی دەگاتە عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق گەیشتنی زیاتر لە 500 هەزار ڤاكسینی فایزەری بۆ عێراق راگەیاند.

وەزارەتی ژینگە و تەندروستی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند “ئەمڕۆ شەممە 14ی ئابی 2021، 503 هه‌زار ڤاكسینی كۆرۆنا له‌جۆری فایزه‌ر كه‌ له‌لایه‌ن ئەمریكاوە ئامادەكراوە گەیشتە عێراق، وەك پاڵپشتیەك بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا”.

لەبەیاننامەكەدا هاتووە، سه‌رجه‌م ئه‌و ڤاكسینانه‌ی گه‌یشتون له‌سندوق و سارده‌كه‌ره‌وه‌ی تایبه‌تدا به‌سه‌ر هه‌مو پارێزگاكان به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت.

ئەمەلەكاتێكدایە، بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لەهەڵكشاندایە، بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستیش داوا لە هاوڵاتیان دەكەن ڤاكسین وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا