پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پێشنیازی مۆڵەتی مانەوەی سەربازانی تورکیا لە سووریا و عێراق بۆ دوو ساڵی دیکە لە پەرلەمانی تورکیا پەسەندکرا.
پەرلەمانی تورکیا رۆژی سێشەممە كۆبووه‌وه و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە پێشنیازی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بۆ مانەوەی سەربازانی ئەو وڵاتە لە عێراق و سووریا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە بوو.
له كۆبونه‌وه‌کەدا په‌رله‌مانی توركیا پرسی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیای له عێراق و سووریا خسته ده‌نگدانه‌وه و به ده‌نگی 357 په‌رله‌مانتار به “به‌ڵێ” ده‌نگیدا به‌مانه‌وه‌ی هێزه‌كان بۆ ماوه‌ی دو ساڵی دیكه، هاوكات 164 په‌رله‌مانتار له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به “نه‌خێر” ده‌نگیاندا.