وەزارەتی نەوت ئاماری هەناردەی مانگی رابردووی نەوت بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق رۆژی شەممە 1ی نیسان، ئاماری هەناردەی نەوتی بۆ مانگی ئازاری 2023 بڵاوكردەوە، داهاتی مانگی رابردو زیاتر لە حەوت ملیار و 663 ملیۆن دۆلار بوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوت، بەپێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق ناسراو بە (سۆمۆ)، بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی مانگی ئازاری 2023 گەیشتوەتە 100 ملیۆن و 913 هەزار و 27 بەرمیل، كۆی گشتی داهاتەكەشی حەوت ملیار و 404 ملیۆن دۆلار بوە.

ئەوەشهاتووە، كۆی ئەو بڕە نەوتەی بۆ مانگی ئازار لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هەناردە كراوە، بڕی 98 ملیۆن و 875 هەزار و 692 بەرمیل بوە، هاوكات ئەو بڕە نەوتەی كە لە نەوتی كەركوكەوە هەناردە كراوە لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە یەك ملیۆن و 727 هەزار و 494 بەرمیل بوە.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بەتێكڕا رۆژانە سێ ملیۆن و 255 هەزار بەرمیل هەناردەكراوە، نرخی تێكڕای هەر بەرمیلێكیش بە 73.37 دۆلار بوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا