هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی ئایدز لە عێراق دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تاقیگەی ناوەندی عێراق، بڵاویكردەوە، ژمارەی تووشبووانی ئایدز، لە عێراق بەرز بووەتەوە، بۆیە پێویستە پڕۆسەی هاوسەرگیری مەرجدار هەبێت، كە هەردوو هاوسەر، پشكنینی تەواوی ڤایرۆسەكان، ئەنجام بدەن.

موحەمەد عیسا ئەلدیفاعی، بەڕێوەبەری تاقیگەی ناوەندی عێراق، رایگەیاند، تاقیگەكە، لە ساڵی (1968) دا‌مەزاراوە، وەك پاڵپشتییەك بۆ تەواوی نەخۆشییە گوازراوەكان و پشكنینی جۆرەكانی ڤایرۆس لە عێراق ئەژمار دەكرێت، لە (13) بەش پێكهاتووە، بەشی پشكنینی ڤایرۆسی، كە نەخۆشییەكانی جەرگ و زراو و ئیفلیجی مێشكی تێدا دەپشكندرێت، وێڕای ڤایرۆسی كۆرۆناش.

وتیشی: پشكنینی ئایدز، بە نووسراوی فەرمی ئەنجام دەدرێت، كە ژمارەی تووشبووان لە عێراق هێندە زۆرە ناتوانرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت و بە وردیی ژمارەیەك دیاریبكەین.

روونیشیكردەوە، ژمارەی تووشبووانی ئایدز لە عێراق، گەیشتووەتە هەزاران كەس، لەلایەن نەخۆشخانەكانی دەوڵەت لە گشت پارێزگاكانی عێراق، چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا