بەرهەم ساڵح لەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، داوای دیالۆگێكی جدی و بەپەلە دەكات لە نێوان حكومەتی هەرێم و فیدڕاڵ بۆ ئەوەی میكانیزمی گونجاو بۆ چارەسەری كێشەكان بدۆزرێتەوە، هەروەها داوا دەكات داهاتەكان بۆ خزمەتی هاوڵاتیان دور لە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن بەكاربهێنرێن.

بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 17_2_2022، لە راگەیەنراوێكدا باسی لەوەكرد، دادگای باڵای فیدڕاڵی لە 15ی شوباتی 2022 بڕیارێكی دادوەری دەركردوە سەبارەت بە دۆسییەی ئیدارەدانی نەوتی هەرێمی كوردستان، “لە كاتێكدا ئێمە جەختدەكەینەوە لە پێویستی ڕێزگرتن لە بڕیارە دادوەرییەكان بەو شێویەی لە چوارچێوەی دەستوردا ئاماژەیان پێكراوە و كۆكن‌ لەگەڵ بەرژەوەندی سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عێراق، ئەوەش دوپاتدەكەینەوە كە ئەركی سەرەكی و بنچینەیی سەرۆككۆمار پاراستنی دەستور، وهەروەها پاراستنی سیستەمی دیموكراسی فیدڕاڵی و دامەزراوە دەستورییەكانیشە. ”

ئاماژەی بەوەشكردوە، دودڵی هێزە سیاسییەكان لە دە ساڵی ڕابردودا لە پەسەندكردنی یاسای نەوت و غاز كە ئیدارەدانی سامانی نەوت و غاز لە تەواوی عێراقدا ڕێكدەخات، كاریگەری خراپی هەبو لە دروستكردنی گرێكوێرە و تەنگژە جۆراوجۆرەكان، هەر ئەمەش وایكرد بگەینە ئەم دۆخە چەقبەستوە و لێكەوتەكانی ئێستای.

روونیشیکردەوە كاتی ئەوە هاتووە بە هەستی بەرپرسیاریەتی نیشتمانییەوە مامەڵە لەگەڵ پەیوەندی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی و حكومەتی هەرێمدا بكەین، هەر لێكەوتەكانی ئەم پرسەش بوون كە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانیان توشی دەردەسەری و گرفت و كێشەی زۆر كرد بە هۆی ئەو دۆخە نالەبارەوە‌، وەك بڕینی بەشێك لە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان‌ و دواكەوتنی موچەكانیان، لەم ڕوەوە بە پێی دەستوور پیویستە دەستەبەركردنی مافی بژێوی هاوڵاتییەكانی بكرێت و ڕێگەش نەدرێت یاری بە قوت و بژێوییانەوە بكرێت و بكرێنە‌ قوربانی گەمەی سیاسییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا