پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سنوری تاوێرکەوە لە ناوچەی پەڵکانە و زینانە لە گەرمیان بۆمبێکی چێندراو بەهێزەکانی کۆماندۆی کوردستاندا تەقییەوە و سەرئەنجام ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بەسەختی بریندار بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2022 لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکی فەرمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنێک لە سنووری تاوێرکەوە لەناوچەی پەڵکانە و زینانە لە گەرمیان بۆ روبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانی داعش چەند بۆمبێکی چێنراو بە ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان تەقینەوە.
هاوکات، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبەکە، ئاکام عومەر فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بە سەختی برینداربوو و ملازم زوھێر محەمەد گیانیلەدەستدا و حەوت پێشمەرگەی تری ھێزی کۆماندۆی کوردستان برینداربوون.