داود ئۆغلۆ: بومەلەرزەیەكی ناوخۆیی بەڕێوەیە

پۆڵەتیك پرێس:

سەرۆكی حزبی ئایندەی توركیا هێرشدەكاتەسەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و رایگەیاند سەركوتكردن تا سەر بەردەوام نابێت.

بەپێی رۆژنامەی زەمان، ئەحمەد داود ئۆغلۆ وتویەتی: پارتی دادوگەشەپێدان دامەزراوە و دەزگاكانی دەوڵەتی خاڵی كردووە لە چوارچێوەی سیستمی سەرۆكایەتیدا لە ناوەڕاستی 2018ەوە.

ناوبراو لەبارەی ئەو هەواڵانەی باس لە نزیكبوونەوەی پێشنیازی پرۆژەیاسای هەمواری مادە یاساییەكانی هەڵبژاردن دەكەن بە ئامانجی بەرتەسككردنەوەی حزبە سیاسییە نوێیەكان وتی: حزبی دەسەڵاتدار و هاوپەیمانەكانی باس لە رێوشوێنی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان دەكەن ئەوە واتای دواین هەناسەی رژێمە.

ئەحمەد داود ئۆغلۆ و كەمال كلیچدار ئۆغلۆ سەرۆكی حزبی گەلی كۆماری لە ماوەی رۆژانی رابردوودا سەردانی یەكتریان كردووە بەبێ ئاشكراكردنی چونە نێو هاوپەیمانێتیەوە، بەڵام داود ئۆغلۆ لە پێشودا پێشوازی لە بانگەوازی سەركردەی كوردی دەستگیركراو سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ بەستنی هاوپەیمانی لەنێوان حزبە سیاسییەكانی توركیا كردووە بەبێ لەبەرچاوگرتنی هەڵەكانی رابردوو.

داود ئۆغۆ دەڵێت: ناكرێـت سیستمێكی سەركوتكار لە توركیا جێبەجێبكرێت، ناكرێت هەڵی مانەوەی ئەو سیستمە بۆ ژیان هەبێت، چارەنووسی وێرانكردن دەبێت وەك هەوڵی كودەتاكەی 15ی تەموزی 2016.

ئۆغلۆ لە بارەی پێشنیازی ئەردۆغان بۆ جێبەجێكردنی دیموكراسی تەواو بۆ چاكسازی لە سەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەتدا، لەناویدا ئیدارەی ئابووری.

وتیشی: توركیا بومەلەرزەیەكی ناوخۆی بەرنامەرێژكراو دەبینێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا