هێزه‌ عێراقییه‌كان داوای چۆڵكردنی شەنگال دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

هێزە عێراقیەكان گوشارەكانیان بۆسەر ئەو هێزانە چڕكردۆتەوە كە لەناو قەزای شەنگالدان و داوایان لێدەكەن بچنە دەرەوەی قەزاكە.

سەرچاوە ئەمنیەكان ڕایانگەیاندووە، كێشه‌ و ناكۆكی له‌ نێوان سوپای عێراق و گروپە چەكدارەكانی سەر بە پەكەكە دروستبووە و یەبەشە رێگەی بە هێزەكانی سوپای عێراق نەداوە بچنە ناو ناحیه‌ی قه‌حتانییه‌ی سەر بە قەزای شەنگال.

هاوكات مەحما خەلیل، قایمقامی شەنگال زانیاریەكانی بۆ میدیاكان پشت ڕاسنكردوەتەوە و ڕایگەیاندووە، لە شەنگال ئاڵۆزی دروست بووه‌ و چه‌كداری نایاسایی هه‌ن، كه‌ ڕێ ناده‌ن كارگێڕیی شه‌رعیی شارۆچكه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ و ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە مانگی تشرسنی یەكەمی ساڵی رابردو هەرێم و بەغدا لەبارەی شنگالەوە رێككەوتنێكیان واژۆكرد، بەپێی ئەو رێككەوتنەش دەبێت ئەو هێزانەی لەشنگالدان قەزاكە چۆڵبكەن و بەڕێوەبردنی شنگالیش راستەوخۆ بدرێتە دەست عێراق و لایەنە ئەمنییەكەشی بدرێتە دەست هێزەكانی پۆلیس.

هەرچەندە بڕیار بوو لە رۆژی یەكی نیسانەوە رێككەوتنی شنگال جێبەجێ بكرێت، بەڵام تائێستا هێزەكانی ئاسایشی شنگال لەناو قەزاكەدان و ئامادەنین قەزاكەیان چۆڵ بكەن

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا