پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە تەقەی کردبوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنی‌ دوكان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد و دەستیشگیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف.

ئەمڕۆ یەکشەممە17ی ئەیلول، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەناو سه‌یرانگای‌ دوكان دەنگی تەقە بیسترا، ده‌ستبه‌جێ مەفرەزەكانی پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنی‌ دوكان بەدەم دەنگی تەقەكەوە ڕۆشتن‌ و توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەكاتی دەستگیركردنیدا دەستیشگیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ن، د، م) بەبڕیاری  دادوەر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 21ی‌ چه‌ك ڕاگیراوه‌ و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا