عێراق چەند كۆمپانیایەكی بۆ كڕینی ڤاكسین دیاریكرد

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی تەندروستی عێراق سێ كۆمپانیای گەورەی جیهان كە تایبەتن بە بەرهەمهێنانی ڤاكسین دیاریكرد بۆ ئەوەی گرێبەستی كڕینی ڤاكسینیان لەگەڵ واژۆ بكات.

ریاز حەلفی بەڕێوەبەری گشتی لە ‌وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، دەیانەوێت لەگەڵ هەر سێ كۆمپانیای فایزەر، ئەسترازینیكا، سینۆڤارمیا گرێبەستی كڕینی ڤاكسین واژۆ دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد ئەو كۆمپانیایانە رەزامەندی زانستیان بەدەستهێناوەو لەسەر ئاستی ناوەندە زانستییە جیهانییەكانەوە رێگە بە بەكارهێنانی ڤاكسینەكانیان بۆ رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا دراوە.

دەشڵێت، “بڕیارە لە ئازاری ئەمساڵ ڤاكیسنی فایزەر بگاتە عێراق بەكارهێنانیشی ئارەزوومەندایە”.

لەماوەی رابردودا توشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق رووی لەكەمیكرد، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە ئامارەكانی توشبون بە ڤایرۆسەكە رووی لە زیادیكردووە، بەوهۆیەشەوە دەزگا تەندروستییەكان هۆشدارییان دا بەوەی ئەگەری هەیە داوا بكەن قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا