وەجبەیەكی دیكەی ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عێراق و هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات، هەفتەی داهاتوو بڕێكی دیكە لە ڤاكسین دەگاتە عێراق و هەرێمی كوردستان، بەرپرسێكی وەزارەتەكەش دەڵێت “نازانین بڕەكە چەند و چ جۆرێك دەبێت”.

لە مانگی ئادارەوە تائێستا بە دوو قۆناغ 50 هەزار ڤاكسینی چینی و نزیكەی 44 هەزار ڤاكسینی بەریتانی بۆ عێراق نێردراوە، لەو ڤاكسینانەش پشكی هەرێمی تێدابووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوش وەجبەیەكی دیكە ڤاكسین بۆ عێراق و هەرێم بنێردرێت.

ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو بڕێكی دیكە ڤاكسین بگاتە عێراق و هەرێمی كوردستان، بەڵام تائێستا دیارنییە ڤاكسینەكە لە جۆری چینی و ئەسترازینكا دەبێت یاخود جۆرێكی دیكە دەبێت.

پێشتریش سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو،هەفتەی داهاتو بڕێكی تر ڤاكسین دەگاتە عێراق و هەرێمی كوردستان، بڕەكەش بەپێی كاروانەكە دەبێت كە چەند بەر هەرێمی كوردستان دەكەو‌ێت، هەروەها لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لەباری رەوشی پەتاكەوە كۆدەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا