لە سلێمانی ژمارەیەك شەقام و كۆڵان قیرتاوكرانەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە شاری سلێمانی ژمارەیەكی زۆر كۆڵان و شەقام نۆژەن و قیڕتاو كرانەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە هەڵمەتێکی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ كارگەی قیڕی شارەوانی، چەند شەقامێک لە گەڕەکی سەروەری نزیک قوتابخانەی ڕازاوە نۆژەن كرانەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەروەها بەشێکی چوارڕیانی فولکەی شوانەکە و شەقام و کۆڵانەکانی دارەسووتاوەکە نۆژەن و قیڕتاوكرانەوە لەگەڵ چاکكردن و نۆژەنكردنەوەی پردی دەباشان، شەقامی سەرەکیی سەرچنار نزیک فولکەی قۆری و پیاڵەکە و شەقامی بەردەم مەرکەزی پۆلیسی سەرچنار و کۆڵانەکانی گردی سەرچنار نۆژەن كرانەوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دڵنیاییشیدا، لەپێناو خزمەتكردنی هاووڵاتییان و ئاسانكاری هاتوچۆ، هەڵمەتەکانی شارەوانی بە مەبەستی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا