پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەدوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە نرخەکانی نەوت دابەزینی بەرچاویان تۆمارکرد، ئەمڕۆ هەینی تاڕادەیەک نرخەکەی بەرزبووەوە.
بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 104 دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 102 دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی بۆ خوار 95 دۆلار.