وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەسەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە کیێڤ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە6ی ئەیلول، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەسەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە کیێڤ و پاکێجێکی نوێی هاوکاری ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا ڕادەگەیەنێت.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ بە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا، بڕیارە پاکێجێکی یارمەتی دارایی نوێی ئەمریکا بەبەهای زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بۆ ئۆکرانیا ڕادەگەیەنێت.

لای خۆیەوە بەرپرسێکت باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند،” پێشبینی ئەوە دەکەین ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا زیاتر لە یەک ملیار دۆلار یارمەتی بۆ ئۆکرانیا ڕابگەیەنێت”.

هاوکات، لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ، ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، دێنیس شمیگال، سەرۆک وەزیران و دیمیترۆ کولێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، تاوتوێی پێداویستییەکانی ئۆکرانیا دەکات، بەتایبەتی لەبواری هاوکاری سەربازی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا