نەتەوە یەكگرتووەكان مافی دەنگدان لە ئێران وەردەگرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی نەدانی قەرزەكانییەوە، نەتەوە یەكگرتووەكان مافی دەنگدان لە وڵاتی ئێران وەردەگرێتەوە كە ئەندامێكی رێكخراوەكەیانە.

بەپێی وتەی بەرپرسانی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەئێستادا وڵاتی ئێران نزیكەی 16 ملیۆن دۆلاری رێكخراوەكە قەرزدارە تاوەكو ئەو بڕە پارەیەش نەداوەتەوە ئەوا مافی دەنگدانی لە رێكخراوەكەدا نابێت.

ئەوەش هاتووە، ٩ وڵات بە هۆی قەرزەكانیانەوە مافی دەنگدانیان لە نەتەوە یەكگرتووەكان نەماوە یەكێك لەوانەش وڵاتی ئێرانە.

لەبەرانبەریشدا بەرپرسانی ئێرانی جەخت لەوە دەكەنەوە، لە ماوەی ساڵانی رابردودا ئەو ئەركە داراییەی لەسەریان بووە بەرانبەر نەتەوە یەكگرتووەكان دابینیان كردووە.

بەپێ ماددەی ١٩ ی پەیاماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان هەر وڵاتێكی ئەندام لە رێكخراوەكەدا ماوەی دوو ساڵ بەسەر دانەوەی قەرزەكەیدا تێپەڕببێت ئەوا مافی دەنگدانی لێ وەردەگیرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا