پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدایە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەروو 100 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 100 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 94 دۆلار و 13 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممە بەهۆی هێرشەکانی ڕوسیا دژی ئۆکرانیا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکرد و بەرمیلێک خاوی برێنت 105 دۆلاری تێپەڕاند.