پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، سبەی سێشەممەش باران بارین بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکاتەکانی دواینیوەڕۆ دابارین بەشێوەی نمە باران و هەندێ کات بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت کە سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و بادینان دەست پێ دەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێم دەگرێتەوە بەشێوەی پچرپچر.
دەشڵێت، لەکاتەکانی ئێوارە دابارین لەزۆربەی ناوچەکان کەم دەبێتەوە و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژئاوای هەرێم نزمدەبێتەوە.
هاوکات، سبەی سێشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی نمە بارانى کەمی پچرپچر دەبارێت لەناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.
ئاماژە بەوەش دەکات، لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ و ئێوارە نمە بارانی پچرپچر لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت کە هەندێ جار بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت. پاشان لە شەودا کاریگەری کەم دەبێتەوە.