پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رۆژی سێ شەممە 28 ی تشرینی دووەمی 2023 ، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ جەنەڕاڵ مەكێنزی، بەرپرسی تیمی ڕاوێژكارانی باڵای سەربازی هاوپەیمانان و كۆڵۆنێل مایكڵ گاجێرۆ بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كۆبووەوە .
لەو كۆبوونەوەیەدا ، بە گرنگیەوە باس لە پاڵپشتی و پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە تایبەت ئەمریكا كرا بۆ وەزارەتی پێشـمەرگە.
وەزیری پێشمەرگە دووپاتیكردەوە، لەم دۆخە دژوار و هەستیارەی ناوچەكەدا پێویستمان بە پاڵپشتی دۆستەكانمانە .
جەنەڕاڵ مەكنێنزی و كۆڵۆنێل مایكڵ؛ دڵخۆشی خۆیان لە گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەربڕی و هیوایان خواست قۆناغێكی نوێی كاركردنی هاوبەشی دوور مەودا لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان بێتە ئاراوە .